لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دا داوای دەستگیرکردنی تاوانبارانی شەهیدکردنی مامۆستا هێرش دەکرێت .
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/46065618-4734-4BF6-812E-631482B748D4.jpeg)
دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٧ ژمارەیەک هاووڵاتی بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان و پاسەوانانی بارەگاکانی یەکێتیژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا مامۆستا هێرش کە خەلکی قەزای کۆیەیە پاش بریندار بوونی لەبەردەم مەلبەندی یەکێتی گیانیلەدەستدا.
پێشتر کەس و کاری مامۆستا هرش سکاڵایان لە دژی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کۆیە تۆمارکردبوو، بەڵام بەهۆی دەات تێوەردان لەکاروباری دادگاکان بەرپرسەکە هیچ لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکرا، کەس و کاری مامۆستا هێرشیش چاوەڕوانن دادگا مافیان بستێنێت.
کەسێکی نزیک لە مامۆستا هێرش بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند کە چەندین جار هەوڵی سولحی عەشایەری یان لەگەڵ داون بەڵامئەوان ڕەتیان کردۆتەوە و دوای چوارساڵ هێشتا بکەران و تاوانبارانی ئەم کەیسە دەستگیرنەکراون و هەوڵی داخستنی کەیسەکەشیان داوە لەڕێگەی چەندین گوشاری جیا جیاوە .