لەسەر داوای د.بەشیر حەداد، شاندێکی کونسوڵخانەی عێراق له غازی عەنتاب سەردانی ئەو خانەوادە کوردەیان کرد کە ھێرشیان کرابوویە سەر

دوای ئەوەی چەند تورکێکی رەگەز پەرست لە باکوری کوردستان هێرشیانکردە سەر خێزانێکی باشوری کوردستان کە بە مەبەستیگەشتکردن سەردانی باکوری کوردستانیان کردبوو ئەمڕۆ لەسەر داوای د.بەشیر حەداد، شاندێکی کونسوڵخانەی عێراق له غازی عەنتابسەردانی ئەو خانەوادە کوردەیان کرد کە ھێرشیان کرابوویەوە سەر

   بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندی بەھەریەک لە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی عێراق لە تورکیا و والی مێرسین کرد، ئەو کەسانەی کە ھێرشیان کردبووە سەرخانەوادەیەکی کوردی شاری ھەولێر لە مێرسین لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

هەروەها والی مێرسین بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاند، ھێرشکارەکان دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە، ئەو خانەوادە کوردەش کە ھێرشیان کرابوویە سەر دوای چەند کاتژمێرێک مانەوەیان لە نەخۆشخانە ئێستا دۆخی تەندروستیانباشە و بەدواداچوونیش بۆ ئەو کەیسە بەردەوامە.

هەروەها خاکوڕک زانیویەتی کە ھەر ئەمڕۆش شاندێکی کونسوڵخانەی عێراق له غازی عەنتاب سەردانی ئەو خانەوادەیەیان کرد.

Back to top button