وەزارەتی کشتوکاڵ : بڕیارێكی له‌ باره‌ی به‌رهه‌مه‌ په‌له‌وه‌رییه‌ خۆماڵییه‌كانه‌وه‌ دەرکرد

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا له‌مه‌ودوا ده‌بێ به‌رهه‌می مریشك و پارچه‌كانی فرێش و به‌ستووی خۆماڵی، ستیكه‌ر و باركۆدی په‌سندكراوی وه‌زاره‌تی لێ بدرێ.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ئاگادارییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێشترله‌ 25 – 4 -2021 سه‌رجه‌م سەربڕخانەکان ئاگادار کراونەتەوە،‌ کە بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمەکانیان تا رۆژی 21-5- 2021، لەدوای ئەم بەروارە هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکاندا هه‌بێت، بەساختە هه‌ژمار دەکرێت.

وه‌زاره‌ت بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی  نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمی بەبێ ستیکەر و راشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجام ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

1

Back to top button