پارلەمانتارێکی ئێران ڕێکەوتنی نهێنێ ئێران و ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات

خواكوڕك
لە تۆمارێکی دەنگیدا پارلەمانتارێکی ئێران ئاماژە بە بوونی چەند خاڵێکی نهێنی لە ڕێکەوتنی ئێران و ڕۆژاوا دەکات،جەواد قدوسی پارلەمانتاڕی توندڕەوو نزیک لە ئەحمەدی نەجاد حەوت خاڵی ڕێکەوتنەکە دەخاتەڕوو کە بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە”.
۱. ڕاگرتنی پڕۆگرامی ناوکی ئێران.
۲.ڕاگرتنی پڕۆگرامی پەرەپێدانی موشەکە بالیستیەکانی ئێران.
۳.ڕاگرتنی هاوکاریەکانی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستیەکان.
٤.پابەندبوون بە کۆتایی هێنان بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ.
٥.داننان بە دەوڵەتی ئیسرائیل.
٦.ڕازی بوون بە ڕۆڵ بینینی سعودیە لە ناوچەکە.
۷.ئیدارەدانی ناوچەکە بە هەماهەنگی وڵاتانی کەنداو ئێران و ئەمریکا.
لە بەرامبەر ئەم وتانەی پارلەمانتارە ئێرانیەکە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بە زمانێکی توند سەرجەم وتەکانی قدوسی ڕەتکردەوە.

Back to top button