سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، دووپات لە پێكەوەژیان و ئاشتی لە سەرانسەری دنیا دەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر، لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی و پێكەوەژیان دەڵێت، پشتگیریمان بۆ پێكەوەژیان و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان دووپات دەكەینەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی پەیامەكەی دەڵێت، داواكارین هەرچی كێشە و ناكۆكییە، بە ئاشتییانە چارەسەر بكرێن و كار دەكەین بۆ ئەوەی كوردستان بۆ هەمیشە بە لانەی پێكەوەژیان، تەبایی و ئاشتی بمێنێتەوە.