لە دوای موشەکە چینییەکە : ئەمریکاش موشەکێکی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو
کۆمپانیای “رۆکێت لاب”ی ئەمریکی رایگەیاند، یەکێک لە موشەکە ئەلیکترۆنییەکانی لەدەستداوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، پاش ئەوەی پرۆسەی هەڵدانەکەی سەرکەوتوونەبووە.
کۆمپانیای “رۆکێت لاب”ی تایبەت بە بواری گەردونناسی لە تویتەر بڵاویکردەوە، بەشی یەکەمی موشەکەکە دەبوو بەوشێوەیە هەڵبدرێت کە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی گڕگرتنەکەیدا بەشێوەیەکی چاوەڕنەکراو بزوێنەرەکەی لەکاردەکەوێت و بەمەش موشەکەکە ناتوانێت بگاتە ئەو خولگەیەی بۆی دەستنیشانکرابوو.
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، موشەکەکە دوو مانگی دەستکردی هەڵگرتووە، کە سەر بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی مانگی دەستکردە.
پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەداوە، لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئەم موشەکە جێگەی نیگەرانی نییە، چونکە کێشەکەی تەنها 500 کیلۆگرامە، بەڵام موشەکە چینیەکە بۆیە جێگەی نیگەرانی بوو کێشەکەی 21 تهن بوو.