سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانيشتنێكى ئاسايى بانگهێشتى پەرلەمانتاران ده‌كات
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنێکی ئاسایی له رۆژى سێشه‌ممه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-5-2021، لە بانگهێشتێكدا بۆ په‌رله‌مانتاران، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (13)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/5/18، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.