عێراق خەریكی كڕینی چەكە
نایف ئەلشەممەری جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە گوتی حکومەت لە چەند مانگی داهاتوودا گرێبەست دەکات بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی .
نایف ئەلشەممەری لەڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی:” بودجەی ساڵی 2021 تەرخانکردنەکانی لەخۆگرتووە بۆ دابینکردنی کەلوپەلی مۆدێرن بۆ هێزە چەکدارەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سوپای جیهان هەنگاو بنێت، لیژنەکەش چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندەی بەرگری ئاسمانی لەو بارەیەوە ئەنجام دا”
گوتیشی: ” لە چەند مانگی داهاتوودا حکوومەت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا گرنگەکان دەکات بۆ ئەوەی عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوچەرخی بۆ دابین بکات .
سەرچاوە: RT. ئەرەبیك