ماندوو نەبی سەرۆک

مەسعود مەلا پەروێز
کاتێک لە تیڤیەکان سەرۆکی فەڕەنسام بینی فەڕەنسای دەستوور و فەڕەنسای ڕوشنبیری ، فەڕەنسای شۆڕش و ئازادی لە چاوەڕوانی سەرۆکی کوردان ، بینیمان لە کاتی گەیشتنی بارزانی ، ئۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا چۆن پێشوازی لە سەرۆکی کوردان کرد ، ساڵانی تاریکی و نەگبەتی و دوای هەڵەبجە و ئەنفالم وەبیر دەهاتەوە کە جیهان هەموو بێ دەنگ و کپ بوون ، تەنانەت حەزم دەکرد بە باش یان بە خراپ ناومان بهێنن ، تەنانەت لە ڕادیۆیەکیش باسی کورد نەدەکرا ، بەڵام ئێستا وا دەبینم لەمیوشنی گەورە ، سەرۆک و لێپرسراوانی جیهان بە خەندەوە بە سەرۆکی کوردان شاد دەبن و پرسیاری دواین گۆڕانکاری نەخشەی ناوچەکە لە بارزانی دەکەن و سۆراخی قارەمانێتی پێشمەرگە دەکەن ، بە هۆی سەرکەوتنەکانمانەوە پیرۆزبایمان لێدەکەن ، سەرکەوتنێک کە لەسەر دەستی سەرۆک و پێشمەرگەی کوردستان بونیاتنراوە ، وا دەبینم ئێستا بە ئازایەتی و گیان فیدایی پێشمەرگە و حیکمەتی سەرۆک نەخشەی ناوچەکە بێ کورد داناڕێژرێت ، بەڵکو ئەمجارە کورد خۆی نەخشەی سەربەخۆیی دادەرێژێ ، سەردەمی تاریکی کۆتایی هات و سەردەمی نوێی ڕوناکی و سەربەخۆییە ، جیهانیش باش دەزانێت ئاشتی جیهان و ناوچەکە لە سایەی خوێنی پێشمەرگە و تۆی سەرۆکە ، بۆیە ماندوو نەبیت سەرۆک .

Back to top button