سەرەتای كێشەكەی فەلەستین و ئیسرائیل لێرەوە بوو

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ، نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل پێشبینی هەڵکشان یان ڕووبەڕووبوونەوەیەکی لەگەڵ فەلەستینییەکان نەدەکرد و لەڕاپۆرتە تایبەتییەکاندا ، بەرپرسانی سەربازی پێشبینیان کرد کە دەکرێت گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل یان لەئێران 1000 میل دوور یان لەوبەری سنووری باکوور لەگەڵ لوبناندا بێت .

 

ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز دەڵێت ، کاتێک دیپلۆماتە گەورەکان لە ئیسرائیل لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لەگەڵ دوو ژەنەڕاڵی ئیسرائیلی دا کۆبوونەوە کە سەرپەرشتی کاروباری سەربازیی ئیسرائیل یان دەکرد لە غەزە و بانکی ڕۆژئاوا ، ئەو جەنەڕاڵانە دڵنیا بوونەوە کە هیچ نیگەرانییەک لە سەرهەڵدانی توندوتیژیدا نییە.”

ڕۆژنامەکە دەلێت 27 ڕۆژ پێش ئەوەی لەم هەفتەیەدا یەکەم موشەک لە غەزەوە بتەقێتەوە بۆ ناو شارۆچکەکانی ئیسرائیل ، کۆمەڵێک پۆلیسی ئیسرائیل لە قودسی داگیرکراودا چوونە ناو مزگەوتی ئەلئەقسا و لەو کاتەدا پاڵیان بە چەند فەلەستینییەکی مزگەوتەکەوە نا ، جگە ئەمەش ڕێگایان خۆش كرد لە حەوشەی مزگەوتی گەورەدا كە بڵندگۆکان لا بدەن کە لە چوار منارەی ئەلئەقساوە دوعایان پەخش دەکرد.”

ئێوارەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو، 13 ی نیسان و هەروەها رۆژێکی یادگاری لەئیسرائیل دیاریکرا بۆ ڕێزلێنان لە شەھیدان بۆ دەوڵەتی جولەکە ، هەروەها سەرۆکی ئیسرائیل ڕیوڤین ڕیڤلین لەدیواری والەین ئەو بۆنەیەی دەبرد بەڕێوە، کە شوێنێكە لای جولەکە پیرۆزە لەژێر مزگەوتی ئەلئەقسای پیرۆزدا ، بەرپرسانی ئیسرائیلیش نیگەران بوون لەوەی کە دەنگی نوێژی تەراوەی هەڵهەڵهاتو لەبڵندگۆکان قسەکانی سەرۆک دەشێوێنێت ، بۆیە بڕیاریاندا بێدەنگی بکەن ئەوەش بووە پزیسكی كێشەكان.”

 

س:ئەلجەزیرەی عەرەبی

Back to top button