عەلی جەوانمەردی : لاهوور جەنگی ژمارەیەک پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی دەستبەسەر کردووە مه‌ترسی هه‌یه‌ راده‌ستی ئێرانیان بكاته‌وه‌

 

دواى ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد كه‌ له‌ پرۆسه‌ی كورشتنی قاسم سولیه‌مانی له‌ به‌غدا، تیمیێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی به‌شداری ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بوونه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ هه‌ر لایه‌نێك به‌شدار بووبێت ئه‌وا سزا ده‌ده‌رێت، رۆژنامه‌نووسێكیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ یه‌كێتی بۆ رازی كردنی ئێران ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌ستگیر كردوون و بڕیاره‌ راده‌ستی ئێرانیان بكاته‌وه‌.

 

عەلی جەوانمەردی رۆژنامەوانی کورد لە ئەمەریکا ئاشکرای کرد، كه‌ لاهوور جەنگی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی دەستبەسەر کردووە کە بەنیاز بوون بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی دەربازی رۆژهەڵاتی کوردستان ببن، ده‌شڵێت لاهور جه‌نگی بۆ رازی كردنی دڵیئێران ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لاهور جه‌نگی ده‌یه‌وێت به‌و كاره‌ی به‌ ئێران بڵێت و دڵنیای بدات بە تاران کەوا دژە تیرۆری یەکێتی هیچ رۆڵێکی لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا نەبووە.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌وان مه‌ردی ده‌ڵێت: مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو پێشمەرگانەی رۆژهەڵات کە لەلایەن لاهوور جەنگیەوە دەستبەسەر کراون، رادەستی ئێران بکرێنەوە.

 

شایانی باسە لە نیسانی ساڵی ڕابردوودا (2020) لاهوور جەنگی، بەندکراوێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “مستەفا سەلیمی” رادەستی ئێران کردەوە کە توانیبووی لە بەندیخانەی سەقز هەڵبێت و پەنای بۆ پارێزگای سلێمانی بردبوو دواتر لی سێداره‌ درا.

 

Back to top button