ڕوسیا ئامادەیەو ئەمریكا ھەڕەشە لە عێراق دەكات
نایف ئەلشەممەری جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە گوتی حکومەت لە چەند مانگی داهاتوودا گرێبەست دەکات بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی .
ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا پێشتر لە زاری پەرلەمانتارانی عێراقەوە گواستیەوە کە دەڵێن حکومەتی عێراق بیر لە چوونە پێشەوە دەکات لەگەڵ کڕینی سیستەمە کانی بەرگری ئاسمانی ئێس-400ی ڕوسی، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە ئەگەر بڕیاری کڕینی سیستەمە ڕووسییەکان بدات دەتوانێت سزا بسەپێنێت بەسەر عێراقدا
ساڵی ڕابردوو مۆسکۆ بەردەوام جەختی لە سەر ئامادەباشیی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی داواکارییەکانی عێراق بۆ چەکدانان و هاوکاریی سەربازی جێبەجێ بکات .