گوتەبێژی هاوپەیمانان راپۆرتەکەی یاهۆنیوز پشتراست دەکاتەوەو رایدەگەیێنێت لە رابردوو لەگەڵ دژەتیرۆری یەکێتی هەماهەنگیمان هەبووە

دوای ئەوەی ماڵپەڕی یاهۆنیوزی  ئەمریکی لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا ئاشکرای کرد کە لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی لەمانگییەکی ساڵی رابردوو بە هاوکاری تیمێکی دژەتیرۆری یەکێتی بووە، ماڵپەری جنێوفرۆشی لاهور جەنگی بە ئاماژەدان بە توییتێکی گوتەبێژیهاوپەیمانان دەیەوێت راستیەکان بشارێتەوە لە کاتێکدا تویتەکە بەشداری دژەتیرۆری یەکێتی رەت نەکردۆتەوە.

واین مارۆتۆ گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات لە تویتەر رایگەیاندووە کە لە ماوەی رابردوو لەچەند ئۆپراسیۆنێک هەماهەنگیان لەگەڵ CTG کە مەبەستی دژەتیرۆری یەکێتی هەبووە بە تایبەی لە شەڕی دژ بە داعش.

هەروەها گوتەبێژی هاوپەیمانان راشیگەیاندووە کە لەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارە لە بواری مەشق و راهێنان و پێشكەشكردنی ئامۆژگارییهاوکار بوونە

Back to top button