چوار وەزیری حكوومەتی هەرێم دەچنە پەرلەمانی کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە ھەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ سێ لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمان کۆ دەبنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” دراون و تێیاندا هاتووە، ئەمڕۆ هەریەك لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەكەن و لەبارەی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی راپۆرتی دووەمی چاكسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی چەندان پرسیار پەرلەمانتاران دەدەنەوە.
لە زانیارییەكاندا ئەوەیش باسكراوە، سبەی سێ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و عەبدوڵا مەحموود وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، میوانی لیژنەی دارایی دەبن وەڵامی چەند پرسیارێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی چاكسازی دەدەنەوە.
سەردانی ئەو چوار وەزیرە لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، چاكسازی لە سەرجەم وەزارەتەكان بەردەوامە.