ئومێد خۆشناو: پارێزگاری له هاووڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك بن
لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەو خێزانە کوردە کرد، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا لە تورکیا هێرشیان کرابووه سه‌ر.
ئومێد خۆشناو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی ئایار/ مایۆی 2021 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ی هه‌ولێر له توركیا كۆتایی نه‌هاتووه و نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆنسوڵی توركیا ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد، كه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه هاتوونه‌ته ده‌نگ و له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵیان بوونه و هاوكار بوونه له به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوپاسی كۆنسوڵی توركیاش ده‌كه‌ین كه به‌ده‌نگ داوای ئه‌وان هاتوونه له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شاری هه‌ولێر له مه‌رسین.
لەلای خۆشیەوە بێستوون، ئەندامێكی ئەو خێزانە کوردەی هێرشیان کرایە سەر گوتی: دوای ئەوەی ڕووداوەکە، هەموو بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە دەنگمانەوە هاتوون و دواتر هاوکاری کراوین. بۆ ئەوەی هەم لە تورکیا و هەمیش لە کوردستانەوە چارەسەرمان بۆ بکرێت.