وەزیری پەروەردە: دەبێ خۆمان لەگەڵ خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕابهێنین

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، پێویستە خۆمان لەگەڵ خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕابهێنین و ئەو شێوازە كلاسیكییە خۆمانی لێ‌ دەربهێنین.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا ئەوەی گرنگە كار بكەین بۆ دوای كۆرۆنا، كۆرۆنا ئەوەی پێ گوتین كە پێویستە مامۆستایان لەڕووی تەكنەلۆجیاوە ڕابهێنرێن و دەربهێنرێن لە شێوازە كلاسیكییەكەی فێركردن.

د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، وه‌زیری په‌روه‌رده‌، له‌ ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌ كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا كرد و خستییه‌ روو، كاریگه‌ریی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی فێربوون، له‌ داهاتوودا زیاتر له‌ 10 تریلیۆن دۆلار زیان له‌ ئابووری ده‌دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاریگه‌ریی كۆرۆنا، جگه‌ له‌ بواره‌كانی جه‌سته‌یی و زه‌ینی و توانای مرۆیی، كاریگه‌ریی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشی ده‌بێ.

ئاشكراشی كرد، كه‌ دوایین ئامار زیادبوونی حاڵه‌تی وازهێنان له‌ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه‌ تا زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ زۆر هه‌ڵكشاوه‌.

Back to top button