لاهور جەنگی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەبوو فەدك سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی شکستی هێنا

بریار بوو لەڕۆژانی داهاتوو لە رێگەی حەمەسور دووشیوانی بەرپرسی مەلبەندی ٢ی یەکێتی لە کەرکوک، دیدارێک بۆ لاهور جەنگی و ئەبوو فەدك سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی دوور لە چاوی میدیاکان و بە نهێنی لە سلێمانی ئەنجام بدرێت بە شێوەیەک تەنانەت بەرپرسانی یەکێتیش ئاگاداری ئەم دیدارە نەبوون بەڵام لە دواسات ئەبوو فەدك دیدارەکەی لاهور جەنگی رەتکردەوە.

لاهور جەنگی زۆر لە حەمە سور تورە بووە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی سەرزنشتی کردووە بە کەسێکی بێ توانا بێ هێز وەسفی کردووە لە سەر ئەوەی چۆن نەیتوانیوە دیدارێک رێکبخات لە گەل بەرپرسی حەشدی شەعبی.

ئەمە لە کاتێک دایە کە رۆژانە حەشدی شەعبی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوری ئیدارەی هەرێم سوکایەتی بە خەڵک و پیرۆزیەکانی گەلی کورد دەکات.

Back to top button