كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ 22/2/2017 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می مام جه‌لال و گشت ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی، له‌ كۆبوونه‌وی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشدار ده‌بن و گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پرۆژەی حزبەکەیان ۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانە سیاسییەکانی کوردستان ده‌كه‌ن.

پێشتر به‌رهه‌م ساڵح له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداری نه‌كردووه‌ له‌وه‌ته‌ی باڵی ناوه‌ندی بڕیار راگه‌یانراه‌وی له‌ یه‌كی حوزه‌یرانی 2016 پێشبینی ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش به‌شداری ناكات.

Back to top button