وه‌زيرى ناوخۆ: چاكسازی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین رێنمایی و یاسای تایبه‌تمان له‌به‌رده‌ست بووه و هه‌نگاوی باشمان ناوه
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ل ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، چاكسازی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین رێنمایی و یاسای تایبه‌تمان له‌به‌رده‌ست بووه و هه‌نگاوی باشمان ناوه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 17-5-2021، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌ياند: “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوومه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بوو به‌دواداچوون بۆ یاسای چاكسازی بكه‌ین و هه‌میش په‌رله‌مان له جێبه‌جێكردنی یاساكه پشتگیری زیاتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌بوو، بۆ لیژنه‌كه‌مان شیكردووه‌ته‌وه، كه له چ قۆناغێكداین”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راشيگه‌ياند: “ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی پێویستبوو بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌وانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پهیڕهوهكهش به واژووی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌رچووه، له‌دوایین كۆبوونه‌وه بڕیاری لێدراوه، دوای ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ست به‌دروستی كردنی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات و, ئه‌و پێكهاتانه‌ی پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی درووست ببن، له ئاینهدهیهكی نزیكدا ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌و یه‌كه پاسهوانییانهی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پۆلیس، سه‌رجه‌میان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌كرێنه یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و له وه‌زارتی ناوخۆ رێكده‌خرێت”.
وه‌زيرى ناوخۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتيشى: “پڕۆژه‌كه‌مان بۆ لیژنه‌ی دارایی شیكرده‌وه، كه پڕۆسه‌یه‌كی پشوودرێژه، بۆیه هه‌م پێویستی به پشتگیری زیاتری په‌رله‌مان هه‌یه، هه‌میش پشتگیری و هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان،”
زياتر گوتى:” بایه‌تی پاسه‌وانی بابه‌تێكی گشتگیره، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، له‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌سته به حزبه‌كان هاوكارییه‌كی باشمان بكه‌ن، تا بتوانین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خشته و رێنمایی رێكخستنی پاسه‌وانیی باره‌گای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ربكه‌ین”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى ئاشكرای كرد، “چاكسازی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین رێنمایی و یاسای تایبه‌تمان له‌به‌رده‌ست بووه و هه‌نگاوی باشمان ناوه، له‌وانه یاسای تایبه‌ت به كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ داویهت به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێش په‌سه‌ند كراوه، ئاماده‌یه بگاته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، تا به‌پێی ئه‌م یاسایه چاكسازییه‌كی گه‌وره له‌و بواره تایبه‌ت و هه‌ستیاره درووست بكات، بێجگه له‌مه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێداچوونه‌وه‌ی به هه‌موو راژه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره شارستانییانه كردووه، كه له رووی مووچه و پله‌وه لادانێك هه‌بووه له رێنمایی و یاساكان، ئه‌وه‌شمان خستووه‌ته به‌رده‌م لیژنه‌ی دارایی”.
وه‌زیری ناوخۆی ده‌شلێت، “وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میش وه‌كو وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاكسازی بكه‌ین و داوای هاوكاریش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، له هاووڵاتیان، په‌رله‌مان، حزبه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش، كه پشتگیری ئه‌و كابینه‌یه بن بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی”.
له كۆتايشدا وه‌زيرى ناوخۆ گوتى، “پڕۆسه‌ی چاكسازی ته‌نیا له یاسای چاكسازی كورت ناكرێته‌وه، ئێمه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئه‌و كابینه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازیی ده‌ستمان به‌كاركردووه، واتا پێش ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازیش ده‌ربچێت، هه‌موو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی پێویست بووه له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، رێكاری پێویستی گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كارمان كردووه “.