ھۆشداری لە دۆخی گرتووخانەكان دەدرێت

نووسینگەی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە گوتی بەندیخانە و گرتووخانەکانی دەستبەسەركردن لە عێراق ستانداردی نێودەوڵەتییان نییە ، بە تایبەتی سەبارەت بە قەرەباڵغی زۆر .

فازڵ غەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی UNHCR لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی:”زۆربەی زیندان و دەستبەسەرکراوانی وڵات بەردەوامن لە ئەزموونی چەندین تەحەدا و کێشە و گرفت و دوورن لە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانی و دەستبەسەرکراواندا.”

غەراوی گوتیشی:”UNHCR زۆر لەو کێشە و پێشێلکاریانەی دەستنیشان کردووە، بەتایبەت سەبارەت بە قەرەباڵغی و دواکەوتنی ئازادکردن و سەردانی خێزان و گەرەنتی یاسایی و خۆراک و تەندروستی.”

 

س: arabic.rt

Back to top button