حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مليارێك دينار بۆ ته‌واو كردنى سێ قوتابخانه‌ى شارى سلێمانى ته‌رخان ده‌كات

بەپێی نووسراوی ژمارە ٤٥٧٣ کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی دراوە بۆ ئەوەی نزیکەی ملیارێک دینار بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان بکرێت بە مەبەستی تەواوکردنی سێ قوتابخانە لەو پارێزگایە .

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی بڕی ٨٧٣ ملیۆن و٥٤٠ ھەزار و ١٩٧ دینار بۆ تەواوکردنی سێ قوتابخانە کە ھەرسێ قوتابخانەکە ١٨ پۆلین لە پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، خەرجکردنی ئەو پارەیە لەسەر داوای پارێزگای سلێمانییە و بڕی بوودجەکەش بۆ تەواوکردنی ھەرسێ قوتابخانەکە ملیارێک و ٣٤٣ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار دینارە .

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی تەرخان کرد بۆ ئەوەی ٣٣ قوتابخانە لە سنووری قەزای ئامێدی نۆژەن بکرێنەوە .

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگیی تایبەت بە کەرتی پەروەردە دەدات و بەردەوام پارە بۆ ئەو کەرتە تەرخان دەکات.

س : kdp.info

Back to top button