عێراق بەرەو مەرگەسات ھەنگاو دەنێت
دیمەنە شۆکهێنەرەکانی ڕووباری فورات لە سوریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ئاستی ئاوی نزمی بە ترسەوە پیشان دەدەن
تەمام ڕەعد، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا، داوای لە لایەنی تورکیا کرد، کە بەپێی ئەو بەشە دادپەروەرانەی سوریا و عێراق ئاو بەربدەنەوە لە ڕووباری فورات، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە لەو بارەیەوە دەستوەردان بکەن، جەختیکردەوە کە “هۆکاری کەمبوونەوەکە لە لایەنی تورکییەوەیە”
ڕوانگەی سوری هۆشداریدا لەکارەساتێکی نزیک کە هەڕەشە لەژیان و گوزەرانی زیاتر لە 3 ملیۆن سوری دەکات کە پشت بەڕووباردەبەستن بۆ ئاوی خواردنەوەو کارەباو ئاودێری .
لە لایەکەی ترەوە دروستکردنی بەنداوی ئێلسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە قەیرانی ئاوی عێراقی زیاتر کرد و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، کە ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات لە تورکیاوە 50٪ کەمی کردووە، هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە ئێران سەرچاوەکانی لە بەنداوی دەربەندیخان بڕیوە