سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر دەكاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسن له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌وتووترین كارگه‌كانی ئاسن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی “مێد ستیل MED STEEL ” لە شاری هەولێر دەكاتەوە، كە یەكێكە لە پێشكەوتووترین و گەورەترین كارگەكانی ئاسن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان .

تێچووی بنیاتنانی كارگەكە 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێلمانی هەیە، نزیكەی هەزار كەس كاری تێدا دەكەن.

Back to top button