کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانى ههرێم له نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی سنوردار بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ پێشبينى دهكرێت ئاسمانى ناوچهكانى ههرێم له نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا بێت و خێرایی با (10-20) کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.
ئەوەش هاتوە، سبەی پلهكانى گهرما بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی کراویش 39 پلەی سیلیزی دەبێت.