فه‌ره‌نسا: ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ره یه‌كه‌مه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته

خواكوڕك
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی 2014 ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان تووشی مه‌ترسی هات خۆم له‌هێله‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ بووم، ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگە ئازادی کردوون ئێستا ئارامی و ئاسایشێکی تەواویان تێدایە.
فره‌نسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، لە دەستپێکی شەڕی داعش پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بینی، ئێمەش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتیوانی ئەو هێزانە دەکەین تاوەکو گورزێکی کوشندە لە داعش بدەین.
ئۆلاند له‌باره‌ی سه‌قامگیری سیاسی ناوچه‌كه به رووداوی راگه‌یاند، داوام لە سەرۆک بارزانی کردبوو تاوەکو بێتە فەرەنسا و پشتگیری خۆمانی بۆ دەربڕین، گرنگترین شت به‌لامانه‌وه پاراستن و ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە.
له‌باره‌ی پێشوازیه گه‌رمه‌كه‌شی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، ئێوە دەزانن کە ئێمە پەیوەندییەکی کەسیش لەنێوان ئێمەدا هەیە، بۆیە زۆر خۆشحاڵم کە لێرە پێشوازیم لێکرد.
رۆژی سێ شه‌مه 21/2/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسوا ئۆلاندی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له كۆشكی ئیایزێ كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی 17-18-19/2/2017 به‌شداری كرد له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا.