مەسرور بارزانی : ئێمه تهنیا بهڵێن نادهین، بهڵكو بهڵێنهكانیشمان جێبهجێ دهكهین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەت هەموو هەوڵێک بۆ دروستکردنی ژێرخانی ئابوورییەکی پێشکەوتوو دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی لە رێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL ) لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر، پێشکەش کرد.
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان ئامادەبوانی هێژا
رۆژتان باش
من زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە لە بۆنەیەكی دیكە لبیرە ئامادەین بۆ كردنەوەی كارگەی ئاسنی میدستی لە هەولێر، كە ئەمە ئەو راستییە پێشان دەدات كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بە تایبەتی لەم بۆنەیەدا كە ئەم میدستیلە لە بواری پیشەسازیدا خزمەتێكی گەورەی هەرێمی كوردستان دەكات.
تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵكوو بەڵێنەكانیشمان جیبەجێ دەكەین. لە كابینەی نۆیەم بەلینمان دا پشتیوانی كەرتی تایبەت بین و هەوڵی هەمەجۆركردنی ئابووریی هەرێم بدەین، خۆشحاڵم دەبینم كارگەیەكی وا گەورە بە ستانداردێكی جیهانی دروست كراوە كە گەورەترین و پێشكەوتووترین كارگەی ئاسنە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
بیستمان ئەم كارگەیە توانای بەرهەمهێنانی ٣٥٠ تۆن شیش و ستیلی هەیە كە بۆ كوردستان و عێراق و شوێنەكانی دیكەش دەتوانێ بەرهەم بنێرێت، جگە لەوەی هەلی كار بۆ زیاتر لە هەزار كەس دەڕەخسینیت.
جێی شانازییە رۆژ بە رۆژ پرۆژەی ستراتیژی لە هەریمی كوردستان دروست دەكرێت، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بۆ هەمەجۆركردنی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە سەرچاوەیەكی داهات نەبەستین، كوردستان بە كانزاكانی و سامانە سرووشتییەكەی دەوڵەمەندە، بەڵام وەك پێویست تا ئیستا سوودی لێ وەرنەگیراوە. هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ژێرخانیك دروست بكەین كە كوردستان بخاتە ڕیزی ولاتانی پێشكەوتوو.