ئەم عێراقیانە ھەرگیز ناتوانن بێنەوە!

فەلاح عەبدولحەسەن باڵیۆزی عێراق لە هندستان ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد کە دەسەڵاتدارانی هیندستان گواستنەوەی ئەو عێراقیە مردووانەی بۆ وڵاتەکەیان ڕەتکردۆتەوە و لە هیندستان بەخاک سپێردراون.

ھاوكات بە پەیامنێرانی گوت : عێراقییەکان لە کاتی توشبوون بە كۆرۆنا ناتوانن بێنەوە بەڵام ھەوڵ دەدەن مردوانی تر كە بە كۆرۆنا نەمردوون ڕاپۆرتی پزیشکییان بۆ دابین بکەن بەو مەبەستەی ئەو وڵاتە ڕێگە بدات بگەڕێنەوە عێراق.

گوتیشی ” هەندێک لەمردووانی عێراقی لەهیندستان تووشی ئەو پەتایە بوون و باڵیۆزخانەکەیان ئاگادارکردەوە چونکە پێویستی بەبڕوانامەی مردنی عێراقی هەبوو کە تێیدا باس لەهۆکاری مردن دەکرێت و ئەمانە ئەو حاڵەتانەن کە تەنیا دەیانناسین ، بەڵام کەیسی تر ھەن کە ئێمە نایزانین”.

Back to top button