میدیایی یه‌كێتی ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی سوتانی گه‌نجێك له هه‌ولێر ئاماده‌ی رزگار كردنی گیانی مرۆڤێك نابین و تا ده‌سووتێت وێنه ده‌گرن
له‌دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌مه‌ر مافه‌كانیان خۆی ده‌سووتێنێت، به‌ڵام ئه‌و میدیایانه‌ی كه ئاماده‌بوون له‌رووداوه‌كه به‌س بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه گه‌نجێك له هه‌ولێر خۆی سوتاند، ئاماده نه‌بوون رێگری لێ بكه‌ن.
به‌ناو میدیایی یه‌كێتی كه سوتانی گه‌نجێك ده‌كه‌نه هه‌واڵێك له‌ژێر ناوی گه‌نجێك له هه‌ولێر خۆی سوتاند، ئاماده نه‌بوون رێگری له خۆسوتاندنی گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵی بكه‌ن. به‌گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی میدیایی، ئه‌و جۆڕه میدیایانه ئه‌وه‌نده له مرۆڤایه‌تی ده‌رچوونه، ئه‌وه‌نده رق دار كراون، ئاماده نین ده‌ستی گه‌نجێك له‌و كاره‌ساته بگرن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر مانشێتێكی ( به‌ناوه له‌هه‌ولێر گه‌نجێك خۆی سوتاند) بڵاو بكه‌نه‌وه، تا ده‌سوتێت ئاماده نین ئه‌و گه‌نجه دوور بخه‌نه‌وه له‌و كاره‌ساته.
له‌و باره‌یه‌وه دیار عه‌زیز رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌نووسێت:” بەپێی ماددە ٣٧٠ لە یاسای سزادانی عێراقی كە لە هەرێمی كوردستانیش بەركارە، ئەو كەسانەی لە شوێنی ئەم ڕووداوە بوون و بەهانای ئەو كەسەوە نەچوون، بەرپرسیارێتیی یاساییان دەكەوێتە ئەستۆ. لە بڕگەی دووەمی ماددەكەدا هاتووه هەر كەسێك كەمتەرخەمی بكات یان ئامادە نەبێت بەهانای لێقەوماوێكەوە بچێت كە لە كارەساتدایە، ئەوا سزا دەدرێت بە حەبسكردن كە لە شەش مانگ زیاتر نەبێت و بە غەرامەیەكیش یان بە یەكێك لەم دوو سزایە.”
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دیلمان خه‌سرۆ رۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكار ده‌نووسێت:”ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەدا بەدیدەکرێت نا پەرپرسی و دەتوانم بڵێم نا مۆڕاڵ و نائیتیكە کە لەپەیامنێر و ئەو تیمانەدا بەدیدەکرێت کەبوونە هۆکار و هاندەری ئەم گەنجە خوێنگەرمە کە دەستی بچێتە خۆی و لەپێناو ژیانێکی شایستەتر خۆی بکاتە قوربانی،
ئه‌و جۆڕه میدیایانه ئه‌وه‌نده له مرۆڤایه‌تی ده‌رچوونه، ئه‌وه‌نده رق دار كراون، ئاماده نین ده‌ستی گه‌نجێك له‌و كاره‌ساته بگرن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر مانشێتێكی ( به‌ناوه له‌هه‌ولێر گه‌نجێك خۆی سوتاند) بڵاو بكه‌نه‌وه،
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنووسێت،” لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەت و سەندیکاری ڕۆژنامەنوسان و وەزارەتی ڕۆشنبیری لە هەلومەرجێکی لەم شێوەیەدا نەبێ دەبێت ئیش و کار و پیشەتان چیبێت کە دەبینین و هیچ هەڵوێستێکی کرداریتان تێدا بەدی ناکرێت،.؟!!بۆ نمونە لایەنی بەرپرس لە دەستەڵاتاندایە لێپێچینەوە لەگەڵ هاندەرانی سوتانی ئەم گەنجەدا بکەن و پەیامنێر و کامێرەوانە و ستافەکانیان ڕوو بەڕووی یاسا و سزا بکەنەوە.
بارزانی عه‌لی حه‌مه هه‌ر له‌مه‌ر ئه‌و میدیایانه‌ى كه به‌مشێوه‌يه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن ده‌نووسێت”خۆ هەر ئەمە نییە، مرۆڤ لە میدیای لاهور و شاسوار، نە بەهای هەیە، نە ڕێز، نە وەک مرۆڤیش لێی دەڕوانرێت. ئەوان لە میدیا، کۆمەڵێک جنێوفرۆش و چەتەی ئیخباریین! لە حوکمڕانی کۆمەڵێک قاچاخچیی دوگ و جگەری بەسەرچوو و میکرۆبن! لە ئاسایش و پارێزگاری، کۆمەڵێک شەللاتی و مافیان! لە ئیدارەدان و وڵاتداری، کۆمەڵێک دەڵاڵ و شارفرۆشن! لە ھیچ گۆشەیەکەوە نا‌توانیت جوانییان لێ بدۆزیتەوە!.