مەسروور بارزانی: بە قسە و دروشم یەكڕیزی دروست نابێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناکرێ داوای یەکڕیزی بکەین و بە دوو ئاراستە جوڵە بکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19-5-2021، زانکۆی کوردستان – هەولێر کۆنفرانسێکی لەژێر ناوی (یەکڕیزی و دەستوور) ساز کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسی یەكڕیزی و دەستوور كە زانكۆی كوردستان لە هەولێر ڕێكی خستووە گوتی، بە قسە و دروشم یەكڕیزی دروست نابێت، پێش ئەوەی یەكڕیزی دروست بكەین، دەبێت ئامانجی خۆمان یەكبخەین.

سەرۆكی حكوومەت ڕایگەیاند، دەبێ یەكڕیز بین بۆ گەیشتن بە قۆناغێك كە بۆ هەموومان وەك یەك وابێت، ناكرێ داوای یەكڕیزی بكەین و بەرەو دوو ئاراستەی جیاواز هەنگاو بنێین.
باسی لەوەش كرد، بۆ دەستوور و یەكڕیزی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە هەموو لایەنەكان قسەی لەسەر بكەین و بە مێشكی فراوان قسە بكەین و یەكتر قبووڵ بكەین، بۆ ئەوەیە ئەو ئامانجەی مەبەستی خەڵكی كوردستانە، لەسەری ڕێك بكەوین.
Back to top button