رێواز فایه‌ق: ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ده‌ستوورمان نه‌بێ ده‌یه‌وێت له گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌رووره هه‌بێت و ده‌مێك بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌رووره هه‌بێت و ده‌مێك بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌شڵێت، هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له سياسییهكان ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان بكات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی بكات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت.
ئه‌و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون.
رێواز فایه‌ق گوتیشى، ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه داوایان لێكردووه وه‌ك لایه‌نی كۆكه‌ره‌وه یه‌كڕیزییه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی گونجاو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوورێك نییه، كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدییه، كاره‌كانیان له په‌رله‌مان یاسادانان، په‌سه‌ندكردنی بودجه، چاودێریكردنی حكومه‌ت و پابه‌ندبوونی كارنامه‌ی حزبه‌كانه كه خستوویانه‌ته به‌رده‌م رای گشتی له هه‌ڵبژاردن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه نابێت هه‌ندێك بیروبۆچوونی جیاواز ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م دانانی ده‌ستوور، به‌ڵكو ده‌ستوور ده‌بێت ببێته چاككه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لارییه و كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه نه‌كرێت.
گوتیشی: گدهمهوێت راشكاو بم، هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له ساسییه‌كان ده‌بێت ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له ههڵسكهوت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت، من دیوه‌كه‌ی تری ده‌خوێنمه‌وه، وه‌كو هاووڵاتییه‌ك ده‌یخوێنمه‌وه، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ 19ی ئایارى 2021 له هه‌ولێر کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان-هەولێر تایبه‌ت به یه‌كڕیزی و ده‌ستوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.