رێكه‌وتن هه‌بوو له‌نێوان ئه‌و میدیایانه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی سوتاند.

 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی ده‌زگایی میدیای خواكوڕك كه‌وتووه‌، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ بچێته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی یوئێن له‌ هه‌ولێر، ته‌له‌فۆنی بۆ به‌ناو میدیایه‌ك به‌ناوی ژیان كردووه‌، پێی راگه‌یاندوون كه‌ ده‌چێته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی یوئێن و له‌وێدا خۆی ده‌سوتێنێت؟

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كه‌ناڵی ئێن ئارتی به‌ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند” ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌به‌رده‌م یوئێن خۆی سوتاند پێشتر په‌یوه‌ندی كردبوو به‌ كه‌سێك له‌ په‌یچی ژیان له‌ هه‌ولێر، پێی گوتبوو كه‌ له‌به‌رده‌م یوئێن خۆی ده‌سوتێنێت، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی كردبوو به‌ ( خه‌ندان و كوردسات و ئێن ئارتی و ئاژانی وڵات و شار پرێس و كۆمه‌ڵێك میدیای تر) چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ خۆسوتاند بوو، به‌شێك له‌میدیایانه‌ ئاماده‌ نه‌بوون بچن، به‌ڵام نه‌ په‌یامنێر و نه‌ كامیره‌ مانی ئێن ئارتی ئاگادار خۆسوتاندنه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ عاده‌ته‌ن، كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌كرێت هه‌موویان پێك ده‌لێن، بۆ كاری خۆیان رێكه‌وتوونه‌، كه‌ یه‌كتر ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی بابه‌تی هه‌ولێر و رووداوه‌كانی هه‌ولێر به‌شێكی گرینگی كاره‌كانی میدیایی یه‌كێتی به‌دیاری كراویه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێت، ئه‌و په‌یامنێره‌ی ژیان سه‌روی خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شتێكی وا هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م یوئێن، ئه‌وانیش به‌ ئه‌قلی ته‌سكی حزبایه‌تی چونكه‌ میدیایه‌كی سه‌ر به‌ لاهور جه‌نگیه‌، هه‌ستاون  هه‌موو میدیاكانی سه‌ر به‌خۆیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه‌ مانشێتێكی گه‌وره‌ كه‌ گه‌نجێك له‌هه‌ولێر خۆی سوتاند” به‌ڵام به‌شێك له‌میدیاكان ئاماده‌ نابن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و میدیاكان كه‌ ئاماده‌ بوونه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بوونه‌ كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ خۆی ده‌سوتێنێت، ته‌نها تیمه‌كه‌ی ئێن ئارتی نه‌بێت، به‌ڵام سه‌روی ئێن ئارتی ئاگادارن كه‌ گه‌نجێك خۆی ده‌سوتێنێت”.

هه‌روها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێت” كۆی بابه‌ته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌، گه‌نجه‌كه‌ ته‌له‌فۆنی كردووه‌ كه‌ خۆی ده‌سوتێنێت، میدیاكانیش بۆ ئه‌وه‌ چوون كه‌ بنووسن” گه‌نجێك له‌ هه‌ولێر خۆی سوتاند” ئیتر له‌ناو ئه‌و جۆره‌ مه‌به‌ستانه‌دا ئه‌وه‌ روویدا.

 

Back to top button