بەشیر حەداد: داوادهكهم حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی بودجەی 2021ـدا پەلە بکات
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له راگهيێندراوێكدا دهلێ: داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵیدا پەلە بکات کە پەرلەمان لە 31ـی مانگی نیسانی 2021ـدا پەسندی کرد.
دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەکەی ئهمرۆ سێشهممه بڵاوی کردۆتهوه رایگەیاند: “داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵیدا پەلە بکات کە پەرلەمان لە 31ـی مانگی نیسانی 2021ـدا پەسندی کرد. سەرباری ناکۆکییەکان و کێشەکان، کەچی پەرلەمان توانیی ئەو یاسایە پەسەند بکات و هاووڵاتییان بە پەسندکردنی گەشبین بوون.”
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشيگهياند:” نیگەرانم لەوەی کە بەهۆی رێکارە رۆتینییەکانەوە حکومەتی فیدراڵی لە جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە دواکەوتووە کە ئەوەش نەهامەتیی هاووڵاتیانی زیاتر کردووە.
دکتۆر بەشیر حەداد دهشلێت: “داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم پەلە بکات لە ناردنی بودجە تەرخانکراوەکان بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق، بۆ ئەوەی حکومەتە خۆجێییەکان بتوانن پرۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بکەن.”