کەشناسی هەرێم : پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 21ی ئایاری 2021، بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌م جۆره‌ن: ھەولێر بەرزترین پلە 39، لە سلێمانی 38، دھۆک 37 پلە دەبێت و کەرکوک 41 بە 24 پلە دەبێت.

له‌ باره‌ی سبەینێ هه‌ینی 20ی ئایاری 2021، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌م جۆره‌ن: ھەولێر بەرزترین پلە 41، سلێمانی 39، دھۆک 39 دەبێت، لە کەرکوکیش 43 پلە دەبێت.

Back to top button