وه‌زیری به‌رگریی عێراق و شاندێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشتنه کەرکووك
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زیری به‌رگریی عێراق و شاندێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشتنه پارێزگای كه‌ركووك.
به‌پێی زانیارییه‌كانی دەست دەزگایی(خواکوڕك)، بڕیاره وه‌زیری به‌رگریی عێراق و شانده باڵاكه‌ی سه‌ربازی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق له شاره‌كه، باس له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن، پێكهێنانی ژووری هاوئاهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق تاوتوێ بكه‌ن.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (کوردستان 24) بڵاویکردۆتەوە، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لێژنەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکووک، دەست بەکار بێت.
رێککەوتنەکە لەنێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق واژۆ کراوە و تایبەتە بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بووە.