ڕۆحانی: ڕێككەوتن نزیكە
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کردووە، کە هەموو لایەنە دانوستانکارەکان لە ڤییەنا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەموو سزا گەورەکان لەسەر نەوت، پترۆکیمیاوی، گەشت کردن، بیمە و بانکی ناوەندی ئێران هەڵبگرن.”
ڕۆحانی لە لێدوانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا گوتی :” ئێمە هەنگاوی سەرەکیمان هەڵناوە و ئەوەی دەمێنێتەوە دانوستانە لەسەر وردەکارییەکان ،
ڕۆحانى، گوتیشی: ” ڕێککەوتنی سەرەکی کراوە و ، هەندێک بابەتی ماوە کە ئێمە تاوتوێی دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی . “
عەباس عیراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە ڤییەنا بە تەلەفزیۆنی ANJki ژاپۆنی ڕاگەیاند ” هێشتا بڕیارەکە لەسەر چەند مەسەلەی سەرەکی نەگیراوەتە بەر .
س: ئارتى عهرهبى arabic.rt.