قوتابیەك ویستی بە چەكەوە بچێتە قوتابخانە
سەرچاوەیەكی ئەمنی شاری پێترسبۆرگ ڕایگەیاند یەکێک لە قوتابیان هەوڵیداوە بە چەكەوە دزە بکات بۆ ناو قوتابخانەکەی، بەڵام ئەفسەرانی ئاسایش توانییان دەستگیری بکەن .
سەرچاوەکە ئەوەشی گوت:” ئەمڕۆ خزمەتگوزاری فریاکەوتن -112 ڕاپۆرتێکی لە کورێکی نەناسراو وەرگرت کە کلاوی لەسەربوو و هەوڵی دەدا بچێتە ناو خوێندنگاکە کە شتێکی هاوشێوەی چەکێکی هەڵگرتبوو، پاسەوانی دەزگای پەروەردەیش ڕێگەی نەدا تێپەڕێت، لەگەڵیدا كەوتنە شەڕ و کوڕەکەیان دەستگیر کرد.
سەرچاوەکە تەئکیدی کردەوە کە ئەفسەرانی ئاسایش چەکێکی ئەو قوتابیە 17 ساڵەی دۆزیوەتەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لێکۆڵینەوە لە قوتابیەكەش بەردەوامە.
س: ئارتى عهرهبى /arabic.rt