سبه‌ی جنێف 4 به‌به‌شداری نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
خواكوڕك
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) رایده‌گه‌ینێت، سبه‌ی پێنج شه‌مه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به شداری له جنێف 4 ده‌كه‌ن كه بڕیاره ژماره‌یه‌ك له وڵاته زلهێزه‌كان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری بكات.
عەبدولحەکیم بەشار نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هاوپه‌یمانێتی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به ئاژانسی ئه‌نادۆلۆی راگه‌یاندووه، ئەنجوومەنى نیشتمانى کوردى لە سووریا وەک شاندێکى یەکگرتوو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنى سووریا بەشدارى کۆبوونەوەکانى جنێڤ دەبێت، بە یەک لیست هەمان پڕۆژە و هەمان ئامانج لە کۆبوونەوەکانى جنیڤ چوار لە ٢٣ى شوباتدا دەخەینەڕوو، دەمانەوێت تەواوى پێشێلکارییەکانى رژێمى ئەسەد نیشان بدەین، ئامانجیشمان بونیاتنانى سووریایەکى سەقامگیرە.
له‌باره‌ی ئامانجی رژێمی سوریا ده‌ڵێت، پڕۆژەکانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا لەگەڵ پڕۆژەکانى رژێمى سووریا تەواو پێچەوانەى یەکترن، ئۆپۆزسیۆنى سووریا داواى راگرتنى شەڕ و گەڕانەوەى ئارامى بۆ ناوچەکە دەکات لە بەرامبەردا رژێمى سووریا درێژە بە کوشتن و خوێن رشتن دەدات.
گوتیشى، کە لە کۆبوونەوەکانى جنێڤدا باسى رژێمى سووریا دەکەین چەکدارانى پەیەدە/پەکەکە یش دەگرێتەوە، چونکە رژێمى سووریا و چەکدارانى پەیەدە پێکەوە هەڵدەستن بە ئەنجامدانى کوشتن و رفاندن و بەند کردنى هاووڵاتییانى بێ تاوان لە ناوچە جیا جیاکانى سووریا بە ناوچە کوردییەکانیشەوە، ئەو حاڵەتانە چەندین حاڵەتى دیکەى نەخوازراو بە پشت بەستن بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتى کۆکراوە لەسەر ئەو دوو گرووپە مرۆڤ کوژە دەخەینەڕوو.
ئەو ئەندامەى لێژنەى باڵاى گفتوگۆکانى جنێڤ چوار دەڵێت “ئێمە لە کۆبوونەوەکانى جنێڤ چواردا بەڵگەى ئەوەمان ئامادە کردووە کە هەرکاتێک دەستوورێکى نوێ بۆ سووریا دابڕێژرێت یەکێک لە داواکارییەکانى ئێمە سیستەمى دیموکراتى بۆ سووریا بچەسپێت و بە هەمان شێوە زمانى کوردى یەکێک بێت لە زمانە فەرمییەکانى سووریا، جگە لە زمانى دایک لە بەرنامە و سیاسەتى ئێمەدایە هەموو مافە رەواکانى گەلى کورد لە سووریا بەدى بێنین”.