شوان زرارى : ئه‌گه‌ر لاهوور و تاقمەكەی واز لە قاچاخچێتیی و كاری نایاسایی بێنن،هەرێمی كوردستان بەهێزتر ده‌بێت و دۆخی ئابووریی خەڵكیش باشتر ده‌بێت.

پەرلەمانتارێکی پارتی ديموكراتى كوردستان له‌ وه‌ڵامى ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى سه‌ر به‌ لاهوور جه‌نگى كه‌ له‌ دوێنێوه‌ قسه‌يه‌كى بلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق قۆستۆته‌وه‌ كە قسەكانیدا باسی لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و تەمەنەكەی كردبوو ده‌لێ : لاهوور و تاقمەكەی هیچ شوێنێكیتر نەفرۆشن مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم نابێت ، ده‌شلێت :” ئەگەر واز لە خیانەت و قاچاخچێتی بهێنن هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەبێت.

شوان زراری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی لە دوێنێوە شین و ڕۆڕۆ دەكەن گوایە لە خەمی قەوارەی هەرێمی كوردستاندان، ئەگەر ئاوڕێكی سەرپێیی لە هەڵوێستی ئەم یەك دوو ساڵەی دواییان بدرێتەوە، بە ڕوونی دیارە كە سەرجەمیان نەیاری هەرێمی كوردستانن و بە جاشێتیی لەڕادەبەدەریان بۆ شۆڤێنی و داگیركەران ناسراون.

زرارى جەختیشی كردەوە كە ئەوانە لە رابردوودا پشتیوانییان لە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری لاهوور جەنگی و تاقمەكەی كردووە، هەوڵی پەردەپۆشكردنی كوشتنی رۆژنامەنووسان و رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمییان بە ئێران داوە، هەر ئەم جۆرە پەرلەمانتارە لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم، پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ سەر بەغدا دەدا، ”بەڵام پاش ئەوەی لە سەرجەم هەوڵەكانیان شكستیان هێنا، ئێستا هاتوون بۆ خەڵەتاندنی خەڵك باسی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەن“.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى بۆ باسنيوز ئەوەشی دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌: ”ئەگەر مەترسییەك لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەبێت، بەهۆی خیانەت و خۆفرۆشییەكانی لاهوور جەنگی و تاقمە سیاسییەكەی و ئەو پەرلەمانتارانەیە كە بۆ لە پەنای تاقمەكەی لاهوور جەنگییەوە كار دەكەن“.

پەرلەمانتارەكەی پارتی پێیوایە كە وازهێنانی ئەو تاقمەی یەكێتی لە خیانەت و دەستبەرداربوون لە قاچاخچێتیی دووگ و هێلكە و ماددەی هۆشبەر و كاری نایاسایی دیكە، هۆكارێكی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بێت و دۆخی ئابووریی خەڵكیش باشتر ببێت.

Back to top button