ئێران قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێم درێژكردەوە
كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا قەدەغەی چوونی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی تا 15 رۆژی دیكە درێژ بكاتەوە.
ئیبراهیم زراعی، جێگری پارێزگاری سنە لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بۆ رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا، بڕیاردراوە تا رۆژی 5ی حوزەیران قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران درێژ بكرێتەوە.
هەرێمی كوردستان بەچەند دەروازەیەكی سنورییەوە بەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەبەسترێتەوە و ساڵانەش بەهەزاران گەشتیار لەنێوان هەردوولادا گەشت دەكەن.