نه‌وشێروان له‌ وه‌رگرتنی پاكێجه‌ چاره‌سه‌ره‌ سروشتیه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌

خواكوڕك

رێکخەری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، تەندروستیی کاک نەوشیروان مستەفا زۆر باشە و پزیشكه‌كان رێگه‌یان داوه‌ گه‌ر بیه‌وێ گه‌شت ئه‌نجام بدات، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، چما لایه‌نگرانی ئێوه‌ تا ئێستا واده‌زانن نه‌وشێروان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌یه‌؟

دوای ئه‌وه‌ی رەئووف عوسمان، رێکخەری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان به‌ رووداوی راگه‌یاندبوو، كه‌ رەوشی تەندروستیی نەوشیروان مستەفا زۆر باشە و پزیشکەکانی رێگری لێناکەن بۆ گەشتکردن، بۆیە رەنگە لە کتوپڕێکدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، چاودێرێكی سیاسی به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ له‌و قسه‌یه‌ ده‌ڕوانێت.

به‌ڕای ئه‌و چاودێره‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌واشه‌كاریه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی خۆی، و تا ئێستا وا ده‌زانن خه‌ڵك به‌وه‌ باوه‌ڕ ده‌كا كه‌ نه‌وشێروان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بۆ وه‌رگتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.

ئه‌و چاودێره‌ پێیوایه‌، شكسته‌كانی گۆڕان و خودی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ هه‌رێمی كودرستان و په‌كخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و لایه‌نگری و هێنانی مالكی بۆ سلێمانی و ده‌نگدان به‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی و دژایه‌تی كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكارێكن بۆ ئه‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له‌ساحه‌ی سیاسی كوردستان نه‌وه‌ك وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ بڕبڕه‌كانی پشتی.

ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا دۆخی بژێوی خه‌ڵك زۆر خراپه‌ و نازانرێت ئه‌م گوزه‌رانه‌ی نه‌وشێروان له‌ ئه‌وروپا چۆن ده‌گوزه‌رێت و تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كوردستان.

Back to top button