ئومێد خۆشناو: هەر کەسێک بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات لێی قبوڵ ناکرێ و سزای توند دەدرێ
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە رووداوی هێرشکردنە سەر کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ لە هەولێر لەلایەن ئافرەتێکەوە ده‌لێ: بێڕێزیکردن بە کارمەند و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان قبوڵ ناکرێ و سزای توندی سەرپێچیکار دەدرێ.
ئومێد خۆشناو، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە: “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشت به‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگری و پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیس و تێکڕای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ین”.
خۆشناو راشيگه‌ياندووه: “وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان ڕاده‌سپێرین له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان ڕێز له هاووڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتیان بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پۆستێک بێت بێڕێزی به کارمه‌ندانمان بکات، لێی قبوڵ ناکرێ و سزای توند ده‌درێ”.