ئه‌و ئافره‌ته‌ شوفێره‌ی په‌لاماری پۆلیسێكی هاتوچۆی دا به‌پێ ى مادده‌ى 86 ى هاتووچۆ رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر پۆلیسێکی هاتوچۆ بڵاوکردەوە کە لە شەقامی 40 مەتری هەولێر له‌لايه‌ن ژنێکه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌وه‌ سەر پۆليسێكى هاتووچۆ و ده‌لێ : ئه‌و ئافره‌ته‌ رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌ و سزاكه‌ی به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 86ی یاسای هاتوچۆ به‌ندكردنه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ى پۆليسى هه‌ولێر دا هاتووه‌: ” دوای نیوەڕۆی 2021/5/20 لەکاتی ده‌وامدا کارمەندێکی هاتووچۆلەسەرشەقامی 40مەتری لەنزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی رێکخستنی هاتووچۆ بووە، لەیەکتر بڕێک کە ئەرکەکەی وا پێویست دەکات لایەکی شەقام رابگرێت، تاکو لایەکەی تر دەڕوات، لەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بووە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت و ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێ و ئاگات لەشەقام بێت و لەسەر ئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنووسێت”.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا زياتر هاتووه‌: “کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لە رەوشتی شوفێری لەئۆتۆمبێلەکەی دێتە خوارەوە، هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کە ژمارەکەی بسڕێتەوە، ئەگەرنا دەزگاکانی راگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، ئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست و بەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە و لێی دەدات، لەبەر ئەوەی ئافرەتە،کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوەوبەرگری لەخۆی ناکات،کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لەشەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ى پۆليسى هه‌ولێر دا هاتووه‌: ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێی داوا دەکات، لەپاش ئەو رووداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چووە بنکەی پۆلیس وسکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد، کەبابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کەبەندکردنە”.

له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: “ئێمە لێرەوە وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر و کارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەموو شێوەیەک کاتێک رووبەڕووی توندوتیژی و قسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت و لەهەر پلە و پایەیەک بێت”.

Back to top button