فڕۆکەجهنگييهکانی تورکیا دوو گوندی ناحیەی چەمانکێیان به‌هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه بۆردوومانکرد
به‌هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كه فڕۆکەجهنگييهكانی تورکیا هەردوو گوندی سنووری ناحیەی چەمانکێى سەر بە قەزای ئامێدیان بۆردوومانکرد و زيانه‌كان نه‌زانراوه .
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سنوورى ناحيهى چه‌مانكێ به‌ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى راگەیاند، فرۆكهجهنگييهكانى تورکیا نيوه‌ڕۆى، سنووری هەردوو گوندی ئاتووشێ و بێبادێ ى ناحیەی چەمانکێى به‌هۆكارى بوونى بنكه و چه‌كدارانى په‌كه‌كه بێ گوێدانه خه‌لكى سڤيل بۆردوومانکرد،”
سه‌رچاوه‌كه راشيگه‌ياند:’ هه‌رچه‌نده زيانه‌كان نه‌زانراوه به‌ڵام بەو هۆیەوه ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە.