ھێزەكانی ئەمریكا دەكشێنەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتووێژی لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی گشتی ئەمریکا ژەنەراڵ کێنیث مکێنزی كرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد .

بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق ،” هەردوولا باسیان لەپەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە و باسیان لەپەرەسەندنەکانی گۆڕەپان و هاوئاهەنگیی هاوبەش کردووە لەشەڕی دژی داعش ، بەتایبەتیش لەڕۆشنایی ئەو « گەشەکردنە بەرچاوەی » لەتواناکانی هێزە عێراقییەکاندا بەدیهاتووە .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە یەکەم دانیشتنی لیژنەی تەکنیکی تایبەتمەند بکرێت ، بۆ ئەوەی میکانیزمەکان دابنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئاکامەکانی خولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا ، هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەوڵات .

 

س: arabic.rt

Back to top button