جۆ بایدن مەرجی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور ئاشکراکرد

دوای رێکەوتن لەسەر پرسی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ کۆریای باکور؛ جۆ بایدن ئامادە دەبێت لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە حاڵەتی پابەندبون بە رێکەوتنی پرسی چەکی ئەتۆمی ئامادەیە چاوی بە کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بکەوێت و لەگەڵی کۆببیتەوە.

لە سەرەتای مانگی نیساندا کۆشکی سپی مەرجێکی ئاشکرا کرد ئەگەر بێتە دی; وڵاتەکەی ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی لە گەڵ کۆریای باکووردا، ڕێگەیەکی دیپلۆماسی بگرێتبەر.

 

Back to top button