ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی وەڵامی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی عەلی حەمەساڵح ئەندام پەرلەمانی گۆڕان دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر پارتی بیەوێت دەستوور تێپەڕێنێت، جەنابتان تەنیا هاوارتان بۆ دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لە وەڵامێك بۆ عەلی حەمەساڵح دەڵێت، پارتی گەورەترین حزبی كوردستانە. خاوەنی زۆرینەی جەماوەرە لە كوردستان و لە ناو پەرلەمان، بۆیە ئەگەر پارتی بیەوێت دەستوور بەپێی ‌ویستی ئەو تێدەپەڕێت، جەنابتان تەنیا هاوارتان بۆ دەمێنێتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەڵێت، ئەگەر تا ئێستا ئەم كارە نەكراوە، لەبەر دڵفراوانی پارتی و سەرۆكەكەیەتی كە بڕیاریان داوە دەستوورێك ئامادە بكرێت، ڕێز‌ لە خواست و ئیرادەی هەموو تاكی كورد بگرێت و ڕیزەكانی گەلی كوردستان یەك بخات.

باسی لەوەش كردووە، بۆیە ئێستا كە لە سەرەتای هەنگاونان بەرەو نووسینەوەی دەستوورین، پێم باشە دەست لە موزایەدە و دروشمە پۆپۆلیستییەكانتان هەڵبگرن و بزانن ڕێزگرتن و ددان بەخۆداگرتنی پارتی، بۆ یەكڕیزییە كە تا ئێستە دەستوور تێنەپەڕیوە، نەك هەڕەشەی لایەن و گرووپە بچووكەكان.

Back to top button