سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی زانایانی ئیسلامیی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

لە دیدارەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.

Back to top button