پرۆژه‌یه‌ك به‌سه‌رمایه‌ی 250 ملیۆن دۆلار له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت بزانه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ چیه‌؟

بڕیارە بە سەرمایەی 250 ملیۆن دۆلار، كارگەیەكی تری گەورەی ئاسن لە ھەولێر دروست بكرێت كە دەبێتە حەوتەم كارگەی تایبەت بە ئاسن لە ئاستی هەرێمی كوردستان

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا مۆڵەتی دروستكردنی كارگەیەكی تری بەرھەمھێنانی ئاسن بە سەرمایەی 250 ملیۆن دۆلار دەردەچێت ئەمە دەبێتە حەوتەم كارگەی بەرھەمھێنانی ئاسن و لە چەند رۆژی داھاتوودا بەردی بناغەی دادەنرێت.

ئەو كارگە نوێیە وەبەرهێنەرەكەی ناوخۆییە و بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا تەواو بكرێت، لە قۆناغی یەكەمیشدا ھەلی كار بۆ زیاتر هەزار کەس دەڕەخسێنێت لە شاری هەولێر.

 

Back to top button