سبەی مەسرور بارزانی سەردانی شاری سلێمانی دەکات

وابڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی سایلۆیەک سەردانی شاری سلێمانی بکات.

لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا راگەیاند، سبەی یەكشەممە، مەسرور ‏بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر ‏رووبەری ٥٠٠ دۆنم زەوی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی سایلۆیەكی ‏گەنم ‌و چەند كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم دادەنێت.

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، پرۆژەكە جگە لە دروستكردنی سایلۆیەک، چەند ‏كارگەیەكیش بۆ بەرهەمەكانی دیكەی گەنم دروست دەكرێن و پرۆژەکە زۆر گەورە دەبێت.

Back to top button