نه‌وه‌ی نوێ رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی كورسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ره‌تكرده‌وه‌و ئه‌و حزبه‌ به‌ شایه‌تی رێككه‌وتن نازانین

 

 

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی كورسی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و داوایان له‌ نه‌وه‌ی نوێش كردووه‌ كه‌ رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی كورسیان له‌گه‌ڵ بكات به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ ته‌وه‌و دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌شیان میدیاكانی یه‌كێتی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ رایانگه‌یاند كه‌ نه‌وه‌ی نوێ و پارتی رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێریانكردووه‌. ‌

شاسوار كه‌بابچی سه‌رۆك نه‌وه‌ی نوێ له‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات كه‌ چه‌ندین جار یه‌كێتی شاند و په‌یامی ناردووه‌ تا به‌شدار بین له‌ رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڵام ئێمه‌ رازی نه‌بووین.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و قسانه‌مان ره‌تبكاته‌وه‌ راستیه‌كان بشارێته‌وه‌ ئه‌وا ناوی سه‌رجه‌م كه‌سه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یامانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ یه‌كێتی بۆ ئێمه‌ی ناردووه‌و ئێمه‌ ره‌تمانكردۆته‌وه‌.

دەشڵێت ئەوان لە بەر ئەوەی ئێمە ھاوپەیمانێتییمان لەگەڵییان قبوڵ نەکردووە، دەیانەوەێت بە ھەواڵی درۆ وا نیشانی خەڵکی بدەن کە ئێمە ژێربەژێر رێککەوتوین لەگەڵ پارتیدا، وەک رقێک لەوەی یەکێتیمان قبوڵ نەبووە.

Back to top button